وەزارەتی دارایی عێراق: ئەمڕۆ موچە دابەشكراوە
  2020-10-07       728       

وەزارەتی دارایی عێراق جەخت دەكاتەوە كە ئەمڕۆ چوارشەممە دەستكراوە بە دابەشكردنی موچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران و هەواڵی راگرتنیشی دورە لە راستییەوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند،  ئەمڕۆ دەستیان بە دابەشكردنی موچەی دواكەوتوی مانگی رابردوی فەرمانبەران كردوەو لەو چوارچێوەیەشدا موچەی بەشێك لە وەزارەت و فەرمانگەكان بەتەواوەتی دراوەو پڕۆسەكە رۆژی یەكشەممە بۆ پێدانی موچەی فەرمانگەكانی دیكە بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە كە هەواڵی راگرتنی دابەشكردنی موچە دور لە راستییەوەو داواشی لە هاوڵاتیان كردوە گوێ لە هەواڵی درۆ و هەڵبەستراو نەگرن.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×