بانكی‌ رافیدەین لەبەر پرۆسەی دابەشكردنی موچە پشووی‌ خۆیان هەڵوەشاندۆتەوە
  2020-10-08       716       
حكومەتی عیراق دەستی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەران كردو وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆو چەند فەرمانگەیەكی تر مووچەكانیان وەرگرت.

ئاوێنه‌: بانكی‌ رافیدەینی‌ عیراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو دەڵێت: ئەمڕۆ 8ی تشرینی یەكەمی 2020 دەستكراوە بەدابەشكردنی‌ مووچەی‌ وەزارەتەكانی‌ ناوخۆ و بەرگری‌ و چەند فەرمانگەیەكی‌ ترو لەبەر پرۆسەی دابەشكردنی مووچەش بانكەكان و لقەكانی‌ ئەو بانكە پشووی‌ ئەمڕۆی‌ خۆیان هەڵوەشاندۆتەوە.   

بانكی رافیدەین دەشڵێت:  بەفەرمانی‌ وەزیری‌ دارایی‌ و بەسەرپەرشتی‌ بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ بانكەكە لقەكانی‌ بانكی‌ رافیدەین لە بەغداو پارێزگاكانی‌ تر كراوەن بەمەبەستی‌ دابەشكردنی‌ مووچە بەسەر  فەرمانبەراندا.

دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران لەلایەن حكومەتی عیراقەوە لەكاتێكدایە كە لەهەرێمی كوردستان فەرمانبەران زیاتر 50 رۆژە مووچەی مانگی نیسانی ئەمساڵیان وەرنەگرتوەو كاتی دابەشكردنی مووچەش نازانرێت و حكومەتی هەرێمیش بۆ دابەشكردنی مووچە چاوەڕێی 320 ملیارەكەی بەغدا دەكات، لەهەمان كاتدا مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بەڵێنیداوە لەچەند رۆژی داهاتوودا پارە بۆ هەرێم بنێرێت. 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×