ئێران بە فەرمی ناڕەزاییی حۆی گه‌یانده‌ ئازەربایجان و ئەرمێنیا
  2020-10-08       458       

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا لەبارەی نائارامییەکانی سنووری نێوان ئازەربایجان و ئەرمێنیا کە چەند گوللـە هاوەنێک بەر خاکی ئێران کەوتبوو ڕایگەیاند بە فەرمی ناڕەزایییان لەو بارەیەوە دەربڕیوە و دووباره‌بوونەوەی ئەو كاره‌ قبووڵ ناکەن.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە گرژییەکانی ئەم دوایییەی نێوان دوو وڵاتی ئازەربایجان و ئەرمێنیا کرد و ڕایگەیاند ئێران بە هیچ شێوەیێک سنووربەزاندن و تێکدانی سەروەریی وڵاتەکەی قبووڵ ناکات و لەبارەی گرژییەکانی نێوان ئەرمێنیا و ئازەربایجان نامەی فەرمیی ناڕەزاییی پێشکەش بەو دوو وڵاتە کردووە.

خەتیب زادە گوتیشی، کەوتنەخوارەوەی گوللـە و هاوەن لە خاکی ئێران بە مانای سنووربەزاندن و تێکدانی سەروەریی خاکی ئێرانە و ئەمەش قبووڵکراو نییە و بەو مەبەستەش نامەی فەرمیمان پێشکەش بە هەردوو وڵاتی ئەرمێنیا و ئازەربایجان کردووە کە ره‌فتاری وا دووباره‌ نەبێتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختیشی کردەوە کە ئێران ڕژدە لە پاراستنی خاک و گیانی هاووڵاتییانی خۆی.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×