نۆبڵی ئاشتی بەخشرایە رێكخراوی خۆراكی جیهانی
  2020-10-09       414       
داگرتنی هاوكاریی خۆراك لە كەشتییەكی سەر بە رێكخراوی خۆراكی جیهانی لە بەیروت، مانگی ئەیلولی 2020

خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2020 بەخشرایە رێكخراوی خۆراكی جیهانی ناسراو بە (دەبلیو ئێف پی)، ئەوەش لە پای هەوڵەكانی بۆ بەرەنگاربونەوەی برسێتی بەتایبەت لەو ناوچانەی شەڕیان تێدایە.

ئاوێنە: هەژماری رەسمی خەڵاتی نۆبڵ، كەمێك لەمەوبەر، لە تویتێكدا رایگەیاند، لیژنەی بەخشینی خەڵاتەكە، خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2020 بەخشیوەتەوە رێكخراوی خۆراكی جیهانی.

رونیشیكردۆتەوە كە خەڵاتەكە بەخشراوەتە ئەو رێكخراوە لەپای هەوڵەكانی لەپێناو چاككردنی دۆخی ئاشتی لەو ناوچانەی كە بەهۆی شەڕەوە زیانمەند بون و هەروەها بەهۆی هەوڵە بێوچانەكانی لە رێگریكردن لەوەی برسیتی وەك چەكێك لە شەڕو ناككۆییەكاندا بەكاربهێنرێت.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×