بەڕێوەبەرێكی پڕۆژەی دروستكردنی بەنداوی گەورەی فاو خۆی كوشت
  2020-10-09       1139       

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ هەینی، رایگەیاند، بەڕێوەبەری تەكنیكی كۆمپانیای دایۆی كۆری كە جێبەجێكاری پڕۆژەی بەندەری گەورەی فاوە خۆی كوشتوە بەڵام رەتیدەكاتەوە بەوهۆیەوە كاركردن لە پڕۆژەدا وەستابێت.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە كە كاركردن لە پڕۆژەی بەندەری گەورەی فاو بەردەوامەو ئەو روداوە كاریگەری نەبوە لەسەر كارەكانی پڕۆژەكە.

جەختیشی كردۆتەوە كە لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن بۆ زانینی وردەكاری روداوی خۆكوشتنی ئەو بەڕێوەبەرە كۆرییە.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەواڵی خۆكوشتنی ئەو بەڕێوەبەرە كۆرییە بڵاوبوەوە، حەسەن كەعبی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق سەرسوڕمانی خۆی نیشاندا بەرامبەر بە روداوەكەو داوای لە حكومەت كرد دەستبەجێ لێكۆڵینەوە بكات لەپێناو زانینی هۆكارەكەی كە بەقسەی ئەو روداوەكە دوای دو رۆژ دێت لە راگەیاندنی دەستكردن بە جێبەجێكردنی گرێبەستی پڕۆژەی بەنداوی گەورەی فاو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×