2020-10-10   396     
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق دواین ئاماری تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه رایگه‌یاند: ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات گه‌یشته 400124 تووشبوو.
ئاوێنه: ئه‌مرۆ شه‌ممه 2020/10/10 وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه رایگەیاند: دوو هەزار و (344) توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، چوار هەزار و (233) تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاکبونەتەوە و (55) کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه، تێکڕاى تووشبوون بە کۆرۆنا لە سه‌رتاسه‌ری عێراق گه‌یشته (400124) تووشبوو.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ده‌ڵێت: (332330) تووشبووش چاکبوونەته‌وه نه‌خۆشخانه‌كانیان جێهێشتووه.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو 55 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه، ژماره‌ی گیان له ده‌ستدان له وڵات گه‌یشته (9790) كه‌س.