هۆشداری ده‌دريته‌ ‌‌حکومه‌ته‌که‌ی کازمی
  2020-10-11       552       

سەرۆکى لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق هۆشداری ده‌داته‌ ‌حکومه‌ت و رایده‌گه‌یه‌نيت، ''پشتبەستن تەنها بە قەرزکردن دابینکردنی موچەی مانگەکانی داهاتووی فەرمانبەران قورستردەکات''. 

هەیسەم جبوری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، ''لەئێستادا عێراق پارەیەکى زۆر قەرزدارە، ئەگەر بەم جۆرەش بەردەوام بێت ئەوان دابینکردنى مووچە بۆ مانگى داهاتوو قورستر دەبێت بەراورد بەمانگى رابردوو''.

جبورى باسى لەوەشکرد، پێویستە حکومەت لەرێ پەیوەندییەکانییەوە هەوڵی تەواو بخاتەگەڕ بۆ ئەوەى ملیۆنێک بەرمیل نەوت بگێڕێتەوە کە لە پشکی بەرهەمهێنانی عێراق بڕاوە کە رێژەی ٣٠% مووچە دابیندەکات.

سەرۆکى لیژنەى دارایی دەشڵێت، دەبێت حکومەت پلانێک بگرێتە بەر بۆ زیادکردنی داهات وەک چالاکترکردنی گومرگ و باج و رسوماتەکان، یەکێکن لەو هەنگاوە پێویستانەی دەبێت چالاکبکرێن، تەنیا رێگەش ئەوەیە چارەسەرێک بۆ کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنورییەکان و گومرگەکانە.

هەروەها پێشیوایە ئەو چارەسەرە  ئەوەیە کە حکومەتی ئەلیکترۆنی و گرتنە بەری رێوشوێنەکان و دورخستنەوەی ئەوکەسانەیە کە یاسا پێشێلدەکەن و دەستیان بەسەردەروازە سنورییەکانداگرتووە، سەرەڕای ئەوەی دەبێت هەندێک لە عەشایەرەکان کەدەستیان بەسەر دەروازەکاندا گرتووە دووربخڕینەوە و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×