2020-10-11   601     
قه‌یس خه‌زعه‌لی رایگەیاند، رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر شنگال پاداشتی ھەڵبژاردنە لە نێوان چەند لایەنێکدا و دەشڵێت، "رێککەوتنەکە لەسەر حسابی بەرژەوەندیی ئێزدییەکان ئەنجامدراوە".
ئاوێنە: قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری عه‌سائیب ئەھلی حەق رایگه‌یاند: "رێككه‌وتنی به‌غدا و هه‌رێم له‌باره‌ی شنگاله‌وه موجامه‌له‌ی سیاسیی و پاداشتی هه‌ڵبژاردنه له‌سه‌ر حسابی ئێزیدییه‌كان، كه ئازارێكی زۆریان چه‌شتووه".
ئەوەشی خستووەتەڕوو: "مەبەستی ئەم رێککەوتنە درێژەدانە بەنەهامەتی ئێزدییەکان".
باسی لەوەشکردووە: "دەبێت هه‌موو هێزه نیشتمانییه‌كان بۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته به‌بێ هیچ موجامه‌له‌یه‌ك ده‌رببڕن".
ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی ھەینی، شاندێکی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆ سەردانی بەغدای کرد تا لەسەر پرسی شنگال لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی‌دا بگەنە رێککەوتن.
دوای ئەوەی لە ساڵی 2014دا داعش دەستی بەسەر شنگالدا گرت ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی ئێزدی شارەکە کۆمەڵکوژکران و زۆرینەی دانیشتوانەکەی ئاوارەبوون.
سەرباری ئەوەی لە ساڵی 2015 دا شنگال لەداعش پاککرایەوە، بەڵام بەهۆی بوونی چەندین هێزی چەکدارییەوە تائێستا دۆخەکەی ئاسایی نەبووەتەوە و بەشێکی زۆری ئاوارەکانیشی نەگەڕاونەتەوە.