هێزەکانی ئەمریکا لە گەورەترین بنکەی ئەفغانستان دەکشێنەوە
  2020-10-13       877       
ئەمڕۆ سێشەممە هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی "Bagram" کە بنکەیەکی ئاسمانی و سەربازییە و دەکەوێتە باکوری کابولی پایتەختی ئەفغانستان کشانەوە و سەرجەم کەلوپەلەکانیش رەوانەی پاکستان کران، ئەوەش نیگەرانی بەرپرسانی کابولی لێکەوتوەتەوە.

ئاوێنە: بەرپرسێکی ئەفغانستان کە ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی وڵاتەکەیەتی بە میدیاکانی راگەیاندوە، واشنتن گەورەترین بنکەی سەربازی خۆی لە ئەفغانستان چۆڵ دەکات و سەرجەم کەلوپەلەکانیشی رەوانەی پاکستان دەکات، لەکاتێکدا پێویست بو ئەو پێداویستیە جەنگیانە رادەستی هێزەکانی ئەفغانستان بکرێت.

بنکەی "Bagram"ـی هێزەکانی ئەمریکا لە باکوری کابول گەورەترین بنکەی سەربازی واشنتنە لەو وڵاتە و پێکهاتوە لە فڕۆکەخانە و زیندانی و شوێنی مانەوە و چاودێری ناوچەکانی دیکەی ئەو وڵاتە، هەروەها سەرجەم ئۆپەڕاسیۆنە ئاسمانییەکانیش لە ئەفغانستان لەو بنکەیەوە ئەنجام دراون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×