2020-10-13   371     
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمینیا زوهراب مناچاكانیان وتی، گواستنه‌وه‌ی تیرۆرستان له سوریا و لیبیا بۆ قه‌ره‌باغ له‌لایه‌ن توركیاوه، ئه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه كه چالاكی تیرۆریستی له ناوچه‌كه و ده‌ره‌وه‌ی به‌رز بێته‌وه.
ئاوێنە: ئه‌و وه‌زیره ئه‌رمه‌نییه دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا وتیشی، به‌ڵگه هه‌یه توركیا چه‌كدارانی بیانی له سوریا و لیبیا بۆ ئازه‌ربایجان ده‌گوازێته‌وه، نه‌ك ته‌نها له‌سه‌رچاوه ئه‌رمه‌نییه‌كان به‌ڵكو له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به‌ڵگه هه‌یه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمینیا باسی له‌وه كرد، له‌میانی پشتبه‌ستن به چه‌كدارانی سه‌ر به توركیا، ئازه‌ربایجان ده‌بێته شوێنێك هه‌ژموونی توركیا فراوان ده‌بێت و هه‌روه‌ها ده‌بێته مۆڵگه‌ی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی له ناوچه‌كه‌مان.
ئه‌و وه‌زیره هۆشداری دا له‌وه‌ی، گه‌وره‌كردن و هاندانی رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان و پێدانی ڕێڕه‌و بۆ باشوری قه‌وقاز، شه‌پۆڵێكی دیكه‌ی نوێی توندوتیژی و چالاكی تیرۆرستی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، نه‌ك ته‌نها له ناوچه‌كه‌مان به‌ڵكو دوورتر له‌مه‌ش.
پێشتریش له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، سه‌رۆكی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د وتی، له رێگه‌ی توركیا چه‌كداره تیرۆرسته‌كان له سوریاوه بۆ قه‌ره‌باغ ده‌گوازرێنه‌وه.
سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ده‌ره‌كی روسیا سێرگی ناریشكین وتی، ئه‌و زانیارییه پشتڕاستكراوانه‌ی له‌به‌ر ده‌سته، ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه چه‌كدارانی رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه بۆ ناوچه‌ی ململانێ ده‌گوازرێنه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، قسه هه‌یه سه‌دان چه‌كدار تاكو هه‌زاران توندڕه‌و هاتوون.