لەعێراق 58 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا..زۆرترینیان لە سلێمانی بون
  2020-10-13       333       

بەپێی ئاماری رۆژانەی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، ژمارەی ئەو توشبوانەی لە كۆرۆنا چاكبونەتەوە زیاتر بوە لەوانەی توشی ڤایرۆسەكە بون و هەروەها 58 توشبوش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانی بون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 20 هەزار و 663 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان سێ هەزارو 921 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 58 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو چوار هەزارو 158 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.

بەگوێرەی بەیاننامەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا لەسەر ئاستی پارێزگاكانی عێراق، پارێزگای سلێمانی بەرزترین ژمارەی مردنی بە كۆرۆنا تێدا تۆماركراوە كە 12 حاڵەت بوەو دوای ئەویش دهۆك دێت بە شەش حاڵەتی گیانلەدەستدان.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 409 هەزار و 258 كەس و لەوانە نۆ هەزارو 970 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 344 هەزارو 208 كەسیان چاكبونەتەوەو 55 هەزارو 180 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 501 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×