سبەی پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە
  2020-10-13       438       

بڕیارە سبەی چوارشەممە پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە بۆ گەیشتن بە كۆتا رێككەوتن لەبارەی دابەشكردنی بازنەكانی هەڵبژاردن بەسەر پارێزگاكاندا.

ئاوێنە: دیلان غەفور، پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای حزبەكەی راگەیاند: سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاریدا دانیشتنی ژمارە (11) سبەی چوار شەممە 14-10-2020 سەعات 11 ئەنجام بدرێت، بەمەبەستی گەیشتنی فراكسیۆنەكان بە كۆتا رێككەوتن لەسەر بازنەكانی هەڵبژاردن.

راشیگەیاند: فراكسیۆنە سیاسییەكان لەسەر سیستمی كۆتای ژنان لەیاسای هەڵبژاردندا گەیشتونەتە رێككەوتن،  ناكۆكی فراكسیۆنەكان لەسەر پرسی دابەشكردنی بازنەكانی هەڵبژاردنە لە پارێزگاكان.

لەدانیشتنی رۆژی شەممەی رابردودا پەرلەمانی عێراق دەنگیدا بە پەیڕەوكردنی سیستمی كۆتای ژنان لە یاسای هەڵبژاردنداو دانیشتنەكە بۆ ئەمڕۆ هەڵگیرا، بەڵام دواتر دواخرا بۆ سبەی چوارشەممە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×