ئێران: چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنامان دۆزیوەتەوە
  2020-10-14       850       

سەرۆكی ئەركانی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانی ئیمام ڕایدەگەیەنێت، لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانی ئیمام یەكێك لە ڕێگاكانی تەكنۆلۆژیای بەرهەمهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنای بەدەستهێناوە.

ئاوێنه‌:  میدیای ئێرانی بڵاویكردەوە، محەمەد موخبر سەرۆكی ئەركانی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانی ئیمام كە ڕێكخراوێكی حكومی و خێرییە ڕایگەیاند، تەكنۆلۆژیای ڤاكسینی كۆرۆنامان لە ٦ ڕێگاوە بەدەستخستووە و بەزوویی هەواڵی باش سەبارەت بە بەرهەمهێنانی ڤاكسینەكە بڵاودەكەینەوە.

وتیشی”هەموو قۆناغە سەرەتاییەكان بۆ تاقیكردنەوەی ڤاكسینەكە لەسەر مرۆڤ بە باڵاترین ستانداردە نێودەوڵەتییەكان ئەنجام دراوە”.

ئاشكراشیكرد، ڤاكسینەكە لەسەر ئاژەڵی ئێرانی تاقیكراوەتەوە و بەشێوەیەكی زۆر ئەرێنی وەڵامی داوەتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×