گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا لە عێراق 10 هەزار كەسی تێپەڕاند
  2020-10-14       516       

بەپێی ئاماری رۆژانەی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 51 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانی بون و بەوەش كۆی گشتی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا لە عێراق 10 هەزار كەسی تێپەڕاندوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 20 هەزار و 539 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان سێ هەزارو 857 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 58 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو سێ هەزارو 188 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.

بەگوێرەی بەیاننامەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا لەسەر ئاستی پارێزگاكانی عێراق، پارێزگای سلێمانی بەرزترین ژمارەی مردنی بە كۆرۆنا تێدا تۆماركراوە كە 10 حاڵەت بوەو دوای ئەویش هەولێرو دهۆك و كەركوك دێن بە پێنج حاڵەتی گیانلەدەستدان.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 413 هەزار و 215 كەس و لەوانە 10 هەزارو 21 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 347 هەزارو 396 كەسیان چاكبونەتەوەو 55 هەزارو 798 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 475 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×