ئەردۆغان بانگهێشتی كازمی بۆ سەردانی توركیا دەكات
  2020-10-14       546       

نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا بەڕەسمی مستەفا كازمی بۆ سەردانی وڵاتەكەی بانگهێشت كردوە.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكە، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەمیانی پێشوازیكردنیدا لە فاتیح یڵدز، باڵیۆزی توركیا لەعێراق، نامەیەكی ئەردۆغانی پێگەیشتوە كە تیایدا بەڕەسمی بانگهێشتی كردوە بۆ سەردانی وڵاتەكەی.

هەروەها لە دیدارەكەی كازمی و باڵیۆزی توركیادا، پتەوكردنی پەیوەندییە دوقۆڵییەكانی نێوان هەردو وڵات لە سەرجەم بوارەكاندا، تاوتوێ كراون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×