هۆشیار زێباری: حەشدی شەعبی هێزێكی تێكۆشەرەو هێرشم نەكردۆتە سەری
  2020-10-17       393       

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا دەڵێت: من هێرشم نەكردۆتەوە سەر حەشدی شەعبی و ئەو هێزە هێزێكی تێكۆشەرە.

ئاوێنە: هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی، لە چاوپێكەوێتنێكیدالەگەڵ كەناڵی "ئەلعەهد"ی سەربە بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی هەق، رایگەیاندوە" من لە چاوپێکەوتنەکەمدا لەگەڵ کەناڵی (ئەلحوڕە) هێرشم نەکردەتەسەر حەشدی شەعبی."

وتوشیەتی"لێدوانەكەم بە هەڵە وەرگیراوە...دەربڕینەكە یارمەتی نەدام، مەبەستم لە پاككردنەوەی ناوچەی سەوز ئەوە نەبو كە حەشدی شەعبی پێویست بێت پاكبكرێتەوە، چونكە حەشدی شەعبی هێزێكی تێكۆشەرو جەنگاوەرەو ناكرێت هێرشبكەمە سەر قوربانییەكانی."

ئەوەشی خستۆتەڕو"پەیوەندی مێژویمان لەگەڵ بەشێك لە سەرکردەکانی حەشدی شەعبی و تێکۆشەرانیدا هەیە."

ئەوەش دوای ئەوە دێت كە لێدوانەكانی پێشتری هۆشیاری زێباری لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا، كاردانەوەی توندی بەشێك لە سەركردەو لایەنگرانی حەشدی شەعبی بەدوای خۆیدا هێناو لەنوێترین كاردانەوەشدا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لایەنگرانی حەشد چونە سەر بارەگای لقی پێنجی پارتی لە بەغداو ئاگریان تێبەردا.


زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×