هەڵوێستی لاهور شێخ جەنگی لەسەر سوتاندنی ئاڵای كوردستان و بارەگای پارتی لە بەغدا
  2020-10-17       2180       

دوای ئەوەی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، بەشێك لە لایەنگرانی حەشدی شەعبی ئاگریان لە بارەگای لقی 5ی پارتی لە بەغدا بەرداو  لەبەردەم بارەگاكەش ئاڵای كوردستانیان سوتاند، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی هەڵوێستی خۆی لەوبارەیەوە راگەیاندو دەشڵێت: ئاڵای كوردستان هێڵی سورە.

ئاوێنە: لاهور شێخ جەنگی لە هەژماری خۆی لە تویتەر، نوسیویەتی"زۆر نیگەرانین لە دەستبردن بۆ ئاڵای كوردستان كە بە خوێنی هەزاران رۆڵەی قارەمان پارێزراوە، ئەم ئاڵایە سیمبولی پێكەوەژیان و ئاشتی و ئاوەدانییە."

وتوشیەتی"هەر گروپ و تاقمێك ئەگەر نیگەرانن لە كەسێك یان پارتیك، رێگەپێدراو نین دەست بۆ پیرۆزییەكانی نەتەوەكەمان بەرن. ئاڵای كوردستان هێڵی سورە."

سەبارەت بە سوتاندنی بارەگای لقی 5ی پارتیش لە بەغدا، هاوسەرۆكی یەكێتی وتویەتی"بارەگا سوتاندن رێگەی شارستانی نییە بۆ دەربڕینی ناكۆكی لەگەڵ هیچ كەس و پارتێكدا."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×