بەشیر حەداد داوا لە حكومەتی عێراق دەكات لێكۆڵینەوە لە روداوی سوتاندنی بارەگاكەی پارتی بكات
  2020-10-17       431       

بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراقو ئیدانەی سوتاندنی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا و داوای لێكۆڵینەوە له روداوەکە و دەستگيرکردن و دادگايى كردنى ئەنجامدەرانی دەکات.

ئاوێنە: بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئیدانەی سوتاندنی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا دەکات کە بەیانی ئەمڕۆ شەممەوە ٢٠٢٠/١٠/١٧ لە لایەن ژمارەیەک خۆپیشاندەرى گێرەشێوێنەوە سوتێرا.

بەشیر حەداد ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو دۆخە ھەستیارەی کە ئێستا وڵاتی پێدا تێپەر دەبێت لە سەر ھەمو لایەک پێویست دەکات کە  بارودۆخەکە بە ئاڕاستەی ھێورکردنەوە ببرێت نەک ئەوەی ھێرش بکرێتە سەر بارەگای پارت و لایەنە سیاسییەکان و ئاگری تێبەربدرێت و سوکایەتی به ئاڵای ھەرێمێکی فیدراڵی دەستوری بکرێت كه سیمبولی پیرۆزی میللەتێکە نەک تەنیا حیزبێک.

حەداد داواش لە حکومەتی عێراق و ئەنجومەنی باڵای دادوەری فیدراڵی دەکات، لێکۆڵینەوە له روداوەکە و ھاندەرانی و بێدەنگی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بکەن، و ئەو کەسانەش کە ئەو کارەیان ئەنجام داوە دەستگیر بکرێن و بدرێنە دادگا. پێویستە ھەمو لایەنە سیاسییەکانی عێراق و فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھەڵوێست دەربڕن لە روداوەکە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×