هاوپەیمانییەكەی عەبادی داوای یەكڕیزیی نیشتمانی دەكات
  2020-10-17       418       

هاوپەیمانی نەسر سەركۆنەی هەر هێرشێك بۆ سەر بارەگا حزبی و گشتییەكان دەكات و داوای یەكڕیزیی نیشتمانی دەكات.

ئاوێنه‌:  لە ڕاگەیەندراوێكدا، هاوپەیمانی نەسری حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق ڕایگەیاندووە، بە هەموو جۆرێك دەستدرێژی بۆ سەر بارەگا و ماڵ و موڵكە گشتییەكان ڕەت دەكاتەوە بەتایبەت لە بەغدادی پایتەخت، ڕەتیشی دەكاتەوە پەنا بۆ سوتاندنی ئاڵا ببرێت، داوا لە حكومەتی عێراقیش دەكات، پارێزگاری لە ئاسایش و باڵادەستی دەوڵەت بكات.

نەسر ئاماژەی بەوەشكردووە، "پێشمەرگە و حەشدی شەعبی شانبەشانی یەكتر دژ بە تیرۆریستان جەنگاون، بۆیە دروستكردنی دوژمنایەتی لەنێوانیاندا حەكیمانە نییە".

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە خۆپیشاندەران بەوتنەوەی دروشمی پشتیوانی بۆ حەشدی شەعبی و ئیدانەكردنی لێدوانەكانی هۆشیار زێباری، دوای ئەوەی توانیان بچنە نێوی، ئاگریان لە بارەگاكەی پارتی بەردا و هەروەها ئاڵای حزبەكەیان لەسەر بارەگاكە داگرت و ئاڵای حەشدی شەعبیان لەجێی هەڵكردو هەروەها بەشێك لە خۆپیشاندەران ئاڵای كوردستانیان لەبەردەم بارەگاكە لە ژێر  پێداناو بەشێكیشیان ئاگریان تێبەردا.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×