ھێرشکاری سەر دەرمانخانەکەی ھەولێر دەستگیر کرا
  2020-10-17       778       


بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر رایگەیاند ، ئەو کەسەی چەند رۆژێک لەمەوبەر ھێرشی کردە سەر دەرمانخانەیەک ، دەستگیر کرا . 

ئاوێنه‌: راگەیەنراوێک لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر
 
دوای بلاو بوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە نێو تۆرە کۆمەلایەتیەکان کە دووکەس ھەلدەکوتنەسەر دەرمانخانەیەک لە شاری ھەولێر تیمێکی تۆکمەمان پێکھێنا لە پۆلیسی بەشی دەشتی ھەولێر و پۆلیسی بەشی نەھێشتنی تاوان و پۆلیسی بەشی چالاکیە مەدەنیەکان وە کەمتر لە (٢٤)کاتژمێر رۆژی ھەینی تۆمەتبارێکی سەرەکیمان بەناوی (ف .ع .ق )دەستگیر کردو وە ھێزەکانمان سەرقالی دستگیرکردنی تۆمەتباری دووەمن دەستبەجێش پەراوی بۆ کراوە و درایە دەست یاسا بەپێی مادەی(٤٣٠)لە یاسای سزادان ھەر لەساتی یەکەمی بلاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆکە تادەستگیر کردنیان پارێزگاری ھەولێر وەک بەرپرسی ئەمنی شار خۆی لەسەر ھێل بوو لەگەلمان و بەدواداچونی دەکرد وەلێرەوە دلنیایی دەدەینە ھاولاتیانی خۆشەویستی شاری ھەولێر کە پۆلیس شەو و رۆژ لە ئەرکدادەبن بۆ پاراستنی سەرومالیان بەرقەراربوونی ئەمنیەت وە خۆشمان بەخزمەتکاری ھاولاتیان دادەنێین.

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×