مەلا بەختیار: ئاڵای پیرۆزمان شكۆی نەتەوەیەكە، دەیپارێزین بەڕۆح و بە گیان
  2020-10-17       812       

ئەندامێكی باڵای ئەنجومەنی سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئاڵای پیرۆزمان شكۆی نەتەوەیەكە، دەیپارێزین بەڕۆح و بە گیان.

ئاوێنه‌: مەلا بەختیار، لەبارەی سوتاندنی ئاڵای كوردستان وبارەگای پارتی لەبەغدا لەنوسینێكدا كەلەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی، زیندووە قەت نانەوێ ئاڵا‌کەمان ... ئاڵای پیرۆزمان شكۆی نەتەوەیەكە، دەیپارێزین بەڕۆح و بە گیان.

ناوبراو ئەوەش دەڵێت، یەكڕیزی نیشتیمانی ھەوێنی سەركەوتنمانە!

هەڵوێستەكەی مەلابەختیار دوای ئەوەدێت، ئەمڕۆ لەبەغدا ئاڵای كوردستان لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبی ییەوە لەبەغدا سوتێنرا ئەوەش كاردانەوەی بەرپرسانی كوردستانی لێكەوتەوە. 
هەر لەسەر ئەو رووداوەش مستەفا كازمی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی ئەنجامدا، لیژنەیەكیش بۆ لێكۆڵینەوە لەو ڕوداوە پێكهێندرا.
هاوكات لیوا جه‌واد ده‌راجی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی یاسا له‌ پۆسته‌كه‌ی  دورخستەوە. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×