بەشیر حەداد : دەستدریژی كردنەكەی ئەمرۆ بۆ سەر پارتی نیە بەڵكو بۆ سەر هەموو كورد و پیرۆزیەكانیەتی
  2020-10-17       361       

بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە كردارەكانی حەشدی شەعبی و لێكەوتە سیاسییەكانی لە عێراق رایگەیاند سەبارەت بەو قسانەی بەرێز هوشیار زێباری ، بەبەراورد لە گەڵ ئەو قسانەی دیكە رۆژانە دەكرێت كە ئاماژەی پێدەدرێت لە لایەن كەسانی دیكەوە كە بەلێ چەك بە شێوەیەكی بەربڵاو كەوتۆتە دەست كەسانێك ناچنە ژێر ركێڤی دەوڵەتەوە ، ئەو قسانە لە لایەن زۆر لە سەركردەو بەرپرسە باڵاكانی دەوڵەت دەكرێت ، بۆیە قسەكانی كاك هوشیار زێباری هیچ لەو بابەتە ناگۆڕێت ، ئەوە تەنها بیانوێكە كە ئەو گروپانە گرتویانەتە بەر .

ئاوێنه‌: روونیشیكردەوە كە ئەگەر ئەو قسەیە كاریگەری هەبووبێت دەبوایە بە قسە وەڵام بدرێتەوە ، نەك بە سوتاندنی بارەگای حزبێك و سوتاندنی ئاڵای میللەتێك و نەتەوەیەك ، كە ئەو هەرێمە هەرێمێكی دەستووری یاساییە ، ئەوە زێدە رۆییە كە كردوویانە ، جگە لەوەش چەندین هەڕەشەر بۆ سەر چەند خانەوادەی كورد لە بەغدا كراوە كە ئەوە رقێكی شۆڤینی و تایفەگەرییە و رقێكی كۆنە .

نزیكبوونەوەی هەرێم و بەغدا دوای ئەو رێككەوتنەی شەنگال دواترهێوركردنەوەی كیشەو گرفتەكان لە ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئەوانە وای كرد كە ئەو گروپانە زیاتر رق و كینەیان بەرز بێتەوە .

ئەو كردەوانە ئامانجی خۆی هەیە ، دەیانەوێت رێگری لە رێككەوتنی هەرێم و بەغدا بكەن ، بەتایبەتی لە رێككەوتنی دارایی نێوان هەرێم و بەغدا ، هەروەها خۆیان وا نیشان دەدەن كە ئەوان دڵسۆزن بۆ عێراق و ناوو ناتۆرە بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان و حزبەكان ببیننەوە كە ئەوان ریفراندۆمیان كردووە و پارەی عێراق بۆ خۆیان دەبەن ، بیانووی دیكە دەهێننەوە بۆ ئەوەی رەوشی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئاسایی نەبێتەوە و پرۆسەی تەعریب بەردەوامی هەبێت .

هەروەها ئامانجێكی دیكە لێدانی حكومەتەكەی كازمی بێت و حكومەتەكەی كازمی لاواز بكەن . مامەڵە كردن لە گەڵ ئەو عەقلیەتە زۆر زەحمەتە ، دەبێ جەماوەری خەڵكی كوردستان بزانن كە ئێمە رۆژانە لە گەڵ كێ مامەڵە دەكەین .

بەشیر حەدادایگەیاند كە رهێزە ئەمنییەكان بە ئەركی خۆیان هەڵنەستاون لە پاراستنی بارەگای پارتی بەمەش بەرپرسیارەتی دەكەوێتە سەر ئەو هێزانە و حكومەتی عێراقیش بەرپرسە لەو مەسەلەیە . بۆ ئەو مەسەلەیەش حكومەتی عێراق تیمێكی پێكهێناوە بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوە بكات بەڵام سەرە داوەكان دیارن كە هانی ئەوەیان داوە ، لە پەرلەمان ئەو مەسەلەیان وروژاند و كەسەكان و لایەنەكان بە روونی دیارن دواتر گروپەكە ناوی خۆیان لە سەر دیوارەكان نووسیوە و دیارن .

ئەركی حكومەتە كە لێكۆڵینەوەكان تەواو بكەن ئەنجامدەران و هاندەرانیشیان سزای توند بدرێن . بەدووری نازانم دەستی دەرەكیش لە پشت ئەو رووداوە بێت . ئەو گروپانە بە وەكالەت ئەو كارانە ئەنجام دەدەن . هەڵوێستی لایەنە شیعیەكان و غەیرە كورد بە سوننە و شیعەوە ، قسەی خۆیان كردووە و نارەزاییان دەربڕیوە و داوایان لە حكومەتیش كردووە كە ئاشتی كۆمەڵایەتی تێك بچێت ، بەڵام هەندێك لایەن هەڵوێستیان دیار نیە .

ئەگەر هەماهەنگی سیاسی لە نێوان گشت لایەنەكان نەبێت ئەوا لە ئایندە كاری خراپتر روودەدات . پێویستە هەموو لایەنە عێراقیەكان هەڵوێستی یەكگرتوویان هەبێت بە رامبەر ئەو تاقمانە . ئێمە هەر زوو هەڵوێستی خۆمان نیشاندا وەكو پەرلەمان وسەركردایەتی پەرلەمان بەیاننامەیەكمان دەركرد ، چاوەڕوانی سەركردایەتی پارتیش كە چ بڕیارێك دەدات وەك فراكسیۆنی پارتیش هەڵوێستمان دەبێت . ئەو دەستدرێژییكردنە تەنها بۆ سەر پارتی نیە بەڵكو بۆسەر هەموو كوردو پیرۆزیەكانیەتی .
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×