2020-10-17   329     
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا، په‌لاماردانی باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا ئیدانه دەکات.
ئاوێنه: بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتییەکە، سووتاندنی باره‌گا و شوێنه گشتییه‌كان ناچێته خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی وڵات، به‌ڵكو ئاشته‌وایی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
لە راگەیەندراوەکە هاتووە، بێڕێزی بە ئاڵای كوردستان، که خاوەن رەمزیه‌ت و پێگەی مێژووییه، قابیلی قبوڵ نییە.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا داوا له حكومه‌تی عێراق دەکات، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی خێرا ده‌ست پێ بكرێت و ئه‌وانه‌ی كه‌مته‌رخه‌من سزا بدرێن، له‌هه‌مان كاتیش‌دا داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ئه‌كات دان به‌خۆیاندا بگرن.