مه‌زڵوم كۆبانێ: سوتاندنی ئاڵا و باره‌گاكان ره‌فتارێكی ناشارستانیه‌
  2020-10-18       326       
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) په‌یامێكی له‌باره‌ی سوتاندنی ئاڵای كوردستان و باره‌گای لقی پارتیی دیموكراتی كوردستان له‌ به‌غدا بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، سوتاندنی ئاڵا و باره‌گاكان ره‌فتارێكی ناشارستانیه‌.

ئاوێنە: مه‌زڵوم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتی هەسەدە له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌ ڕۆڵه‌كانی گه‌لی كوردمان له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵاكه‌یان و ئازادكردنی خاكه‌كه‌یان له‌ له‌ده‌ستی دیكتاتۆریه‌ت و تیرۆر و سه‌قامگیری ئاشتی شه‌هیدبون".

راشیگه‌یاند، سوتاندنی ئاڵا و هێما و باره‌گاكان ره‌فتارێكی ناشارستانیه‌ و گوزارشته‌ له‌ ناكۆكیه‌ سیاسییه‌كان".

مه‌زڵوم كۆبانی باسی له‌وه‌شكرد، پێویسته‌ پارێزگاری له‌ پیرۆزی و سونبوله‌كان بكرێت و لێپرسینه‌وه‌ش له‌ سه‌رپێچیكارانی بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیانی هاوبه‌ش بكرێت.

دوێنێ شه‌ممه‌، خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی له‌به‌رده‌م لقی پارتی له‌ به‌غدا دژ به‌ لێدوانێكی هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌ ده‌ستیپێكرد، كه‌ حه‌شدی شه‌عبی به‌ ئه‌نجامدانی هێرشه‌ موشه‌كیه‌كه‌ی 30ی مانگی رابردوی هه‌ولێر تۆمه‌تباریكردبو، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ خۆپیشانده‌ران و لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی ئاڵای كوردستان و باره‌گای پارتیشیان سوتاند.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×