بە تەنها لە هەرێمی كوردستان هێندەی هەموو عیراق مردن بە كۆرۆنا تۆماركراوە
  2020-10-18       1046       

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 3110 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 3186 كەسیش چاكبوونەتەوە و 56 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، كە زۆرترین ژمارەی لە هەرێمی كوردستانە.

ئاوێنه‌: وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 18 هەزار و 885 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 3110 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 240 و هەولێر 274 و دهۆك 283 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 3186 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، هاوكات 56 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە بە تەنها لە هەرێمی كوردستان 32 كەس گیانیان لەدەستداوە، كە زۆرینەیان لە سلێمانی بوون.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×