ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم: 797 توشبون و 32 گیانلەدەستدان
  2020-10-18       1171       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 797 كەسی دیكە لە هەرێم توشی كۆرۆنا بون و 32 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو 465 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا پێنج  هەزارو 844 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و دەرئەنجام 797 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون.

ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 465 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوەو 32 توشبوش گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە وردەكارییەكانی ئاماری 24 سەعاتی رابردو و كۆی گشتی ئامارەكان لە هەرێم بەم جۆرەن:

١. پشکنین:  (٥٨٤٤ پشکنینی نوێ)
(٢٠٢١ هەولێر)
(٦١٤ سلێمانی، ١٥٣ گەرمیان)
(٣٠٣١ دهۆك)
(٢٥ هەڵەبجە)

٢. توشبو:  (٧٩٧ توشبوی نوێ)
(٢٧٤ هەولێر)
(١٩٥ سلێمانی، ٣١ گەرمیان)
(٢٨٣ دهۆك)
(١٤ هەڵەبجە)

٣. چاکبون: (٤٦٥ چاکبون)
(١٢٦ هەولێر)
(٢٢ سلێمانی، ٣٧ گەرمیان)
(٢٦٠ دهۆك)
(٢٠ هەڵەبجە)

٤. مردن:  (٣٢ مردن)
(٨ هەولێر)
(١١ سلێمانی، ١ گەرمیان)
(٩ دهۆك)
(٣ ‌هەڵەبجە)

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچو)

پشکنین ٥٦٤٥٦٥ (٢٠٣٠٩٨ هەولێر، ١٣٣٥٨٢ سلێمانی، ٢٢٢٩٤٢ دهۆك، ٤٩٤٣ هەڵەبجە)

توشبون ٦١٧٠٣ (٢٢٢٧٥ هەولێر، ١٩٦٦٥ سلێمانی، ١٧٦٣٧ دهۆك، ٢١٢٦ هەڵەبجە)

چاکبون ٣٧٥٨٤ (١٦٢٨٣ هەولێر، ١١١٦٠ سلێمانی، ٨١٣٣ دهۆك، ٢٠٠٨ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٢١٩٥٨ (٥٣٥٢ هەولێر، ٧٤٢٨ سلێمانی، ٩١٢٥ دهۆك، ٥٣ هەڵەبجە)

مردن ٢١٦١ (٦٤٠ هەولێر، ١٠٧٧ سلێمانی، ٣٧٩ دهۆك، ٦٥ هەڵەبجە)

دەقی راگەیەندراوەكە...


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×