عەبدولـلەتیف سەلەفی توشی كۆرۆنا بو
  2020-10-18       1466       

خانەوادەی د. عەبدولـلەتیف سەلەفی، وتاربێژی مزگەوتی بەهەشت لە سلێمانی، رایدەگەیەنن كە ناوبراو توشی كۆرۆنا بوە بەڵام تەندروستی باشە.

ئاوێنە: خانەوادەی د. عەبدولـلەتیف سەلەفی، لە راگەیەندراوێكدا وتویانە، ئەمڕۆ یەكشەممە، دوای ئەنجامدانی پشکنین، ناوبراو بۆی دەركەوتوە توشی کۆرۆنا بوە.

ئەوەشیان خستۆتەڕو: بەڵام  لەئێستادا باری تەندروستی باشە.

خانەوادەكەی داواشیان لەو كەسانە كردوە كە دەیانەوێت سەردانی د. عەبدولـلەتیف بكەن كە "لە ئێستادا گونجاو نییە سەردانی کردنی، ئەمەش بۆ تەندروستی هەمو لایەکەو بەجێهێنانی رێنماییە تەندروستییەکانە."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×