زیاتر لە چوار هەزار توشبوی نوێی کۆرۆنا له‌ عێراق تۆمارکرا
  2020-10-19       299       


وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردودا چوار هەزار و 44 کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون و 63 کەسیش گیانیان لەدەستدا.

ئاوێنه‌: وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە 20 هەزار و 419 پشکنینی نوێی کۆرۆنا کراون و چوار هەزار و 44 توشبوی نوێی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراون، بەوەش کۆی گشتی توشبوان گەیشتە 430 هەزار و 678 توشبو.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هەر لە دوێنێوە سێ هەزار و 55 چاکبونەتەوە و ڤایرۆسەکەیان پەڕاندوە، کۆی ژمارەی چاکبوان گەیشتە 363 هەزار و 532 کەس، هاوکات 63 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و کۆی گشتی گیانلەدەستدان گەیشتە 10 هەزار و 313 کەس.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×