پاش ٩ ساڵ یەكێك لە تۆمەتبارە سەرەکییەكانی كەیسی هێرشكردنە سەر ئاسۆس هەردی بەڕاگیراوی دەهێنرێتە بەردەم دادگا
  2020-10-19       2195       

پارێزەری دۆسیەی هێرشکردنە سەر ئاسۆس هەردی رایگەیاند "پاش تێپەڕینی ٩ ساڵ بەسەر هێرشکردنە سەر ئاسۆس هەردی‌و ١٥ دانیشتنی دادگای دادبینی سەبارەت بەو كەیسە، ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار یەكێك لە تۆمەتبارە سەرەکییەكانی كەیسی هێرشكردنە سەر ئاسۆس هەردی بەراگیراوی هێنرایە بەردەم دادگا، کە ئەفسەرێکی پلە باڵای هێزەكانی (70)یە".



ئاوێنە: کارزان فازڵ، پارێزەری دۆسیەی هێرشکردنە سەر ئاسۆس هەردی بەئاوێنەی راگەیاند "ئەمڕۆ دوشەمە ١٩ / ١٠ /٢٠٢٠، بۆ یەکەمجار یەكێك لە تۆمەتبارە سەرەکییەكانی کەیسی هێرشکردنە سەر ئاسۆس هەردی (ر.م) بەدەستگیراوی ئامادەی بەردەم دادگا کرا، لەبەرئەوەی لەلایەن ئاسایشەوە لەسەر کەیسێکی تر راگیراوە".



ئەم تۆمەتبارە سەرەکییەی دۆسیەی هێرشکردنە سەر ئاسۆس هەردی، کە ئەفسەرێکی پلە باڵای هێزەكانی (70)یە، پێشتر دادگای تاوانەكانی سلێمانی 3، چەندین جار بەنوسراو داوای لەوەزارەتی پێشمەرگە/ هێزەكانی (70)ی كرد بو پسوڵەی ئاگاداركردنەوەی بدرێتێ بۆ ئەوەی تەبلیغ بكرێت كە رۆژی دادبینی لەبەردەم دادگاكەیان ئامادە بێت، بەڵام ١٥ دانیشتنی دادگا کراو ئەم تۆمەتبارە ئامادە نەدەبو، تا بەهۆی کەیسێکی ترەوە دەستگیر کراوەو دادوەر بڕیاری دا بەدەسگیرکراوی بهێنرێتە بەردەم دادگا.


لە"دۆسیەی هێرشکردنە سەر ئاسۆس هەردی"دا، سێ تۆمەتبار هەن، یەکێکیان کە شۆفێری ئۆتومبێلی هێرشکارەکانە حوکم دراوەو تۆمەتباری سەرەکی نییە، دووەمیشیان (ر.م) کە تۆمەتباری سەرەکییەو ئەمڕۆ بەدەستگیراوی هێنرایە بەردەم دادگا، تۆمەتباری سێهەمیش (ێ‌.م) کە پێشمەرگەی سەر بەهێزەکانی (70)یە، لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچوەو تا ئێستا دەستگیر نەكراوەو تۆمەتبارێكی سەرەكی هەڵهاتوە.


کارزان وتی "دانیشتنی ئەمرٶ تایبەت کرا بە یەكێك لە تۆمەتبارە سەرەکیەکان و رێوشوێنی دادگایی کردنەکە دەستیپێکرد، بەڵام لەبەرئەوەی پارێزەری تۆمەتبار ئامادە نەبوو، دۆسیەی دادگایی کردنەکە دواخرا بۆ ٢٧ / ١٠ /٢٠٢٠".


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×