من ئه‌م كوردستان و عێراقه‌م ده‌وێت
  2020-10-19       1152       

محەمەد حسێن

من ئه‌م كوردستان و عێراقه‌م ده‌وێت، نه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ فاشیل و دزه‌كان دروستیان كردوه‌. 

ئاڵای كوردستان و عێراق-م كاتێك خۆشده‌وێت كه‌ به‌ده‌ست دو گه‌نجی به‌ره‌ی دژبه‌گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ بێت، نه‌ك ئه‌و كاتا‌نه‌ی ده‌بێته‌ بابه‌تی سه‌وداو قوماری سیاسییه‌ دزو درۆزنه‌كان.

لێگه‌رێن با ئاڵاكان ببرێنه‌ مه‌یدانی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و شه‌ڕی سه‌پاندنی چاكسازی و به‌دیهێنانی ژیانێكی باشتریان له‌سایه‌دا بكرێت. فریو مه‌خۆن به‌ سه‌وداو قوماره‌ دۆڕاوه‌كانی سیاسییه‌كان و به‌ڵته‌جیه‌كانیان.

گه‌نده‌ڵكاران یه‌كگرتون و له‌یه‌ك به‌ره‌دان، ئیتر جیاوازی نییه‌ له‌ژێر سایه‌ی ئاڵای كوردستاندا بن یان عێراق، ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان هه‌یه‌و له‌ زۆر كه‌یسدا شه‌ریكه‌ دزی یه‌كتر...ده‌یانه‌وێت ئاڵاكان بكه‌نه‌ كه‌ره‌سته‌ی مانه‌وه‌یان له‌سه‌ر كورسی و درێژه‌دان به‌ گه‌نده‌ڵی و سته‌م، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ تا ئێستا كردویانه‌.

لێگه‌ڕێن با ئاڵاكان بكه‌ینه‌ ره‌مزی ئاشتی و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، نه‌ك شتی تر.

أنا بحاجة إلى مثل هذه كردستان والعراق، ليست تلك التي أدارها القادة الفاشلون والفاسدون.

أحب العلمين الكردي والعراقي عندما يرفعهما شابان مناهضان للفساد. ليس عندما أصبح موضوع صفقات السياسيين الفاسدين والمقامرة.

لتُرفع أعلام مكافحة الفساد؛ مأخوذة من قبل أولئك الذين يكافحون من أجل حكم أفضل وكرامة.

لا تنخدع بمقامرة القادة الفاسدين وأعمال الحمقى.

السياسيون الفاسدون متحدون. لا يهم ما إذا كانوا يلعبون على علم كردستان أو العلم العراقي. لديهم مصالح مشتركة والانضمام إلى اللصوص.

إنهم يستخدمون الأعلام لإبقاء المزيد في السلطة وسرقة المزيد. على غرار ما فعلوه.

دع العلم أصبح رمزًا للسلام والنضال ضد الفساد، ولا شيء آخر.

 


I need such a Kurdistan and Iraq. Not the one that has been run by the failed and corrupt leaders.

I love the Kurdish and Iraqi flags when they are raised by two anti-corruption youth; not when it became an object for corrupt politicians’ deals and gambling.

Let the flags been taken to the anti-corruption struggle; taken by those who are struggling for better governance and dignity.
Do not get deceived by the corrupt leaders' gambling and their goons' acts.

The corrupt politicians are united. It does not matter whether they are playing under the Kurdistan's flag or the Iraqi flag. They have shared interests and join thieves.

They are using the flags to keep more in power and steal more. Similar to what they have done.

Let the flag became an icon for peace and anti-corruption struggle, nothing else.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×