ئاماری ئەمڕۆی كۆرۆنا لە سلێمانی: 10 توشبوی دیكە گیانیان لەدەستدا
  2020-10-19       508       

تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: ئەمڕۆ دوشەممە، 10 توشبوی دیكەی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی شارەكە گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: بەپێی ئاماری رۆژانەی كۆرۆنا كە كەمێك لەمەوبەر لەلایەن د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ، 33 توشبوی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون و 17 توشبوش نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوە.

بەگوێرەی ئامارەكە، هەر ئەمڕۆ، 10 توشبوی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی شارەكە گیانیان لەدەستداوە.

ئامارەكە ئەوەی خستۆتەڕو كە لە ئێستادا 206 توشبوی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی ماون.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×