2020-10-20   375     
نوسینگه‌ی مافی مرۆڤ له عێراق ڕایگەیاند: له 10 مانگی رابردودا، 309 حاڵه‌تی خۆكوشتن له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق به‌شێوازی جۆراو جۆر ڕوویانداوە.
ئاوێنه: فازڵ غه‌راوی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ لە بەیاننامەیەكدا رایگه‌یاند: له ساڵی 2019دا له سه‌رتاسه‌ری عێراق، 594 كه‌س خۆیان كوشتوه، به‌ڵام له‌مساڵی 2020دا رێژه‌ی خۆكوشتن گه‌یشتوه‌ته 309 كه‌س.
لەبارەی هۆكاری ڕووداوەكانی خۆكوشتن گوتی: له درێژه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركەوتووە، هه‌ژاریی و كێشه‌ی ئابوری، دیارترین هۆكاره كه گه‌نجان به‌ره‌و خۆكوشتن ده‌بات، به‌تایبه‌ت نه‌بونی هه‌لیكار و نه‌بونی توانا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستی ژیانی ڕۆژانه.
هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، خۆكوشتن زیاتر له ناو ژنان و گه‌نجان تۆماركراوه، به‌تایبه‌ت ئه‌و گه‌نجانه‌ی ته‌مه‌نیان له 20 ساڵیدایه.