مەسعود بارزانی لە سێیەمین ساڵیادی شەڕی پردێ پەیامێکی بڵاوکردەوە
  2020-10-20       670       
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سێیەمین ساڵیادی شەڕی پردێ پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "ئەمڕۆ وەک دوێنێ نییە، سبەیش وەکو ئەمڕۆ نابێت".

ئاوێنه‌: مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئـەمڕۆ دووشەممە 20ـی تشرینی یەکەمی 2020 لە سێیەمین ساڵیادی شەڕی پردێ کە لەنێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان روویدا لە پەڕەی فەرمی خۆی لەتویتەر نوسیویەتی " ئەمڕۆ وەکوو دوێنێ نییە، سبەش وەکوو ئەمڕۆ نابێت".

20ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2017 دوای کەمتر لە مانگێک بەسەر ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان و دوای چوار رۆژ لە کشانەوەی پێشمەرگە لەناوچە کێشەلەسەرەکان، حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان تاوەکو پردێ پێشڕەویانکرد بۆ ئەوەی بێنە ناو سنوری پارێزگای هەولێر، بەڵام لەلایەن پێشمەرگەوە رێگری لەو هێزە کراوە و ڕوبەڕبونەوەی سەربازی روویدا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×