2020-10-20   567     
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له سنووری مه‌خمور باوكێك و سێ كوڕی گیانیان له‌ده‌ست دا.
ئاوێنه: ره‌شاد گه‌ڵاڵی لێپرسراوی كۆمیته‌ی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له مه‌خمور رایگه‌یاند كه پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20-10-2020، له ناحیه‌ی قه‌راتی سه‌ر به قه‌زای مه‌خمور بۆمبێك به ئۆتۆمبێلێكدا ته‌قییه‌وه كه چوار كوڕ و باوكێكی تێدا بووه.
ره‌شاد گه‌ڵاڵی بۆ PUKmedia وتی: "سێ له كوڕە‌كان و باوكیان شه‌هیدبوون".
وتیشی: "یه‌كێك له كوڕه‌كان تا ئێستا دیارنییه و پێده‌چێت له سه‌یاره‌كه په‌ڕیبێت".
به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه شه‌هیدبون كاسبن و له كرێكاری گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا بۆمبه‌كه به‌ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا ته‌قیوه‌ته‌وه.