وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕایگه‌یاند: له 24 سه‌عاتی ڕابردوودا 5 هه‌زار و 39 كه‌س تووشی كۆرۆنابوون و 322 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاوێنه: د. سیما سادات لاری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕایگه‌یاند: تا ئێستا 539 هه‌زار و 670 كه‌س له ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و 434 هه‌زار و 676 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و 31 هه‌زار و 34 كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وتیشی 4810 تووشبووش ئێستا له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدان.