ژمارەیەك پەرلەمانتار لەسەر دەستگیركردنی شێروان شێروانی یاداشتێك ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەن
  2020-10-20       574       

ژمارەیەك پەرلەمانتار لەسەر دەستگیركردنی شێروان شێروانی یاداشتێك ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەن و ڕایدەگەیەنن گومان دەكرێت بە هۆی كاری ڕۆژنامەنوسیەوە تۆمەتی بۆدروست كرابێت.

ئاوێنه‌:  ئەو پەرلەمانتارنە لە یاداشتەكەدا كەوێنەیەكی بەتایبەتی بۆكوردیو نێراوە ڕاشیانگەیاندوە" ڕوونكردنەوەمان دەوێت لەسەر ئەو تۆمەتانەی كە (دیندار زێباری) ئاراستەی ناوبراوی كردووە"

لە یاداشتەكەدا ئەوەش هاتووە" داوادەكەین بەزوترین كات دەرفەتی سەردانیكردن بڕەخسێندرێت بەتایبەت بۆ كەسوكار و پارێزەرەكانی تا لە نزیكەوە ئاگاداری دۆخی ژیان و تەندروستی و سەلامەتیی ناوبراوبن ."

جێگەی ئاماژەیە لە 7-10-2020 لەلایەن هێزێكەوە شێروان شێروانی لەسنوری پارێزگای دهۆك دەستگیركراو دواتریش ڕێكخەری پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان دیندار زێباری ڕایگەیاند شێروان شێروانی دانی ناوە بەودا لەلایەن هێزێكی دەرەكیەوە هاوكاری كراوە و تائێستاش چارەنوسی ئەو ڕۆژنامەنوسە دیار نیە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×