لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا هەزار و 958 تووشبووی نوێ کۆرۆنا لە تورکیا تۆماركرا
  2020-10-20       337       
وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 75 کەسی دیکە لەو وڵاتە بەهۆی کۆرناوە گیانیان لەدەست داوە.

ئاوێنه‌: وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەدین کۆجا دوایین ئامارەکانی کۆرۆنای لە وڵاتەکەی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ  هەزار و 958 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە، بەمەش ژمارەی گشتیی تووشبووان گەیشتە 349 هەزار و 519 کەس.

هەروەها راگەیەندرا لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 75 کەس گیانیان لەدەست داوە و کۆی گشتیی ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە و گەیشتە  9 هەزار و 371 کەس.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×