زیاتر لە هەزار حاڵەتی تووشبوون‌ بە كۆرۆنا له‌ هەرێمی كوردستان تۆمارا
  2020-10-20       612       

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی حاڵەتەكانی تووشبوون و گیانلەدەستدان و چاكبوونەوەی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە.

ئاوێنه‌: بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكرایەوە”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 5885 پشكنین ئەنجامدراوە و لە كۆی پشكنینەكان دەركەوتووە كە 1010 كەس لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا تووشی كۆرۆنا بوون كە 305 كەس لە هەولێر و 164 كەس لە سلێمانی و 445 كەس لە دهۆك و 28 كەس لە هەڵەبجەَ و 40 كەس لە گەرمیان، تۆماركراون”.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم، ئاماژەی بە گیانلەدەستدانی 24 كەسیش كردووە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە 6 كەس لە هەولێر و 10 كەس لە سلێمانی و 5 كەس لە دهۆك و 3 كەس لە هەڵبەجە بەهۆی پەتاكەوە گیانیالەدەستداوە.

هەر بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 353 كەس چاكبوونەتەوە، بەمەش كۆی گشتی ئەوانەی لە هەرێمی كوردستان چاكبوونەتەوە و نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە، بۆ 38186 كەس بەرزبۆتەوە، كۆی گشتی ژمارەی تووشبوانیش گەیشتە 63745 كەس، تائێستاش 2211 كەس لە هەرێمی كوردستان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیالەدەستداوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×