مەسرور بارزانی: خزمەتکردن تەنها پێدانی موچە نییە بەهاوڵاتیان
  2020-10-20       507       
مەسرور بارزانی
مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ڵێت، خزمەتکردن تەنها پێدانی موچە نییە بەهاوڵاتیان.

ئاوێنه‌: لەمیانی بەشداریکردنی لەمەراسیمی کردنەوەی رێگای رۆڤیا – گۆپاڵ مەسرور بارزانی رایگەیاند، "خزمەتکردن بەس پێدانی موچە نییە، چونکە هەمو هاوڵاتیانی هەرێم موچۆخۆرنین، هاوڵاتیان داوای کارەباو ئاوو پرۆژەو خزمەتگوزارییەکانی دیکەش دەکەن".

پرۆژەی رێگای رۆڤیا – گۆپاڵ لەکابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە لەساڵی ٢٠١٨داو بەگوژمەی زیاتر لە ٧٩ ملیۆن دۆلار بەردی بناغەی بۆ دانراو لەساڵی ٢٠١٩دا دەستبەدروستکردنی کرا.

درێژی رێگەکە ٢٢ کیلۆمەتری جوتسایدە لەگەڵ شەش ئۆڤەرپاس و پردێک و سێ کیلۆمەتری هاتوچۆی خێرا.

مەسرور بارزانی وتیشی‌، "ئه‌م پڕۆژه‌ له‌كابینه‌ی پێشو به‌ردی بناغه‌ی دانراوه‌، به‌ڵام ته‌واونه‌كرا، له‌م كابینه‌یه‌دا بڕیارماندا پشتیوانی تەواوبونی پرۆژەکە بکەین."

راشیگەیاند، "ئەمڕۆ ٢٠ی ئۆکتۆبەرەو رۆژی بەرگریکردنە لەکەرامەت‌و قەوارەی هەرێمی کوردستان."
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×