2020-10-20   444     
بڕیارە ٢٢ی ئەم مانگە کاندیدی پارتی کۆماری، دۆناڵد ترەمپو کاندیدی پارتی دیموکرات، جۆ بایدن دیبەیتێکی راستەوخۆ ئەنجامبدەن.
ئاوێنه: دوای دیبەیتەکەی نێوان هەردوو رکابەرەکە لە ٢٩ی ئەیلولدا، بەهۆی ئەوەی چەند جارێک قسەیان بەیەکتر بڕی، چەند بنەمایەکی نوێ بۆ دیبەیتەکەی ئەمجارە راگەیەندرا.
بەپێی بنەماکان ماوەی ٩٠ خولەکی دیبەیتەکە بۆ قسەکردن لەسەر شەش بابەت تەرخان دەکرێت و بۆ هەر بابەتێک ١٥ خولەک تەرخان دەکرێت.
هەر کاتێکیش یەکێک لەکاندیدەکان قسە بکات، مایکرۆفۆنی کاندیدەکەی دیکە دەکوژێندرێتەوە.
بڕیاربوو ئەم دیبەیتە لە ١٥ی تشرینی یەکەمدا ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی نەخۆشکەوتنی ترەمپ بۆ ٢٢ی مانگ دواخرا.
یەکەم دیبەیتی تەلەڤیزیۆنی لەنێوان کاندیدانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، ساڵی ١٩٦٠ لەنێوان ریچارد نیکسۆن و جۆن کێنەدی ئەنجامدرا.