2020-10-20   1079     
به‌پێی ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا سێ هاوڵاتی به‌هۆی كۆرۆناوه‌گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاوێنه: بەپێی ئاماری رۆژانەی كۆرۆنا كە كەمێك لەمەوبەر لەلایەن د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له‌نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هێمن 20 توشبو، له‌شه‌هید تاهیر والی به‌گ 11، له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئاسا دو له‌نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید ئاسۆ 9 توشبوی نوێ داخڵكراون، كۆی گشتی ئه‌و توشبوانه‌شی له‌نه‌خۆشخانه‌كاندا ماون گه‌یشتوه‌ته 212 توشبو كه 187 توشبویان ئۆكسجینیان بۆ به‌كارده‌هێندرێت.
له‌ئاماره‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، 42 توشبوی كۆرۆنا له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان، 25 توشبوش له‌ژێر ئامێری cepap دان، 33 توشبوش نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتوه.
له‌ئاماره‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا، سێ توشبوی كۆرۆنا گیانیانله‌ده‌ستداوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا كه دوێنێ دوشه‌ممه، 10 توشبوی كۆرۆنا لەنەخۆشخانەكانی شاری سلێمانی گیانیانلەدەستدابو.