2020-10-20   1403     
به‌وته‌ی ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌نیازه 150 هه‌زار دینار ده‌رماڵه‌ی به‌شێك له‌مامۆستایان ببڕێت.
ئاوێنه: عه‌بدولستار مه‌جید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، "بەپێی ڕاپۆرتێک کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای سێ مانگ لەجێبەجێکردنی یاسای چاکسازیی ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستانی کردووە، لەبابەتی دەرماڵەداو ئەوەی تایبەتە بەمامۆستایان، بڕگەیەکی تێدایە کە پێچەوانەی یاسایە."
ناوبراو ڕونیكردۆته‌وه كه حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبری پاداشتی مامۆستایان‌و پاراستنی شکۆو کەرامەتیان‌و باشکردنی ژیان‌و گوزەرانیان، دەیەوێت بەناوی چاکسازییەوە ئەو 150 هەزار دینارەش ببڕێت کە وەک دەرماڵەی بڕاوە (مقطوعة) وەریدەگرن وەک هاوتاکانیان لەعێراق.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه "دەبێ مامۆستایان ئەندام بن لەیەکێتی مامۆستایانی کوردستان کە ئەمەیان پێچەوانەی یاسای یەکێتییەکەیە کە ئەندامبـونی کردۆتە ئارەزومەندانە".
عه‌بدولستار مه‌جید رایگه‌یاندووه، "دەمەوێ ڕاستییەک بۆ ڕایگشتییش بڵێم، لەکاتی گفتوگۆی ئەم یاسایەدا لەپەرلەمانی کوردستان، ئێمە پێشنیازی ئەوەمانکرد کە دەرماڵەکان بەیاسایەکی تایبەت ڕێکخرێتەوەو لێنەگەڕێین حکومەت بەئارەزوی خۆی دەستی بۆ ببات کە ئەوکات بەزیانی گەورەی فەرمانبەران‌و مامۆستایان تەواو دەبێت‌و پێشبینییەکەی ئێمەش ڕاست دەرچوو ئەوەتا لەو ڕاپۆرتەدا ئەنجامەکەی دەبینین."