ئاماری نوێی كۆرۆنا لە عێراق: زۆترین مردن بە كۆرۆنا لە پارێزگاكانی هەرێم تۆماركراوە
  2020-10-21       615       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، سێ هەزارو 667 كەسی دیكە  توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون و 52 توشبوش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان تۆماركراون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، كەمێك لەمەوبەر، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 20 هەزار و 214 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان سێ هەزارو 667 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 52 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو دو هەزارو 876 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.

بەگوێرەی بەیاننامەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا لەسەر ئاستی پارێزگاكانی عێراق، پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان(سلێمانی، هەولێر، دهۆك) بەرزترین ژمارەی گیانیانلەدەستدانیان تێدا تۆماركراوە كە لە هەر پارێزگایەو پێنج حاڵەت تۆماكراون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 438 هەزار و 265 كەس و لەوانە 10 هەزارو 418 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 369 هەزارو 10 كەسیان چاكبونەتەوەو 58 هەزارو 837 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 466 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×