دارایی پەرلەمانی عێراق وادەی دابەشكردنی موچەی مانگی 10 دیاریدەكات
  2020-10-21       1373       

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق پێشبینی دەكات دابەشكردنی موچەی مانگی تشرینی یەكەم (مانگی 10) بكەوێتە دوای پەسەندكردنی یاسای قەرزكردن كە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە رەوانەی پەرلەمان كراوە.

ئاوێنە: جەمال كۆچەر، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، پەرلەمان یاسای كورتهێنانی دارایی بۆ ساڵی 2020 پیگەیشتوە كە لە سێ بڕگەی سەرەكییەو پێكدێن لە سەرچاوەكانی داهات و كورتهێنان و داواكردنی قەرز.

ئەوەشی خستۆتەڕو: بەگوێرەی دۆخی ئیستا، موچەی مانگی تشرینی یەكەم لەدوای پەسەندكردنی یاساكەوە دابەشدەكرێت و جەختیشی كردۆتەوە كە پەرلەمان دەستكاری یاسای قەرزكردن دەكات چونكە ئەوەی حكومەت داوای قەرزكردنی كردوە پێویستە كەمبكرێتەوە.

وتوشیەتی: پەرلەمان قەرزكردنی 41 ترلیۆن دینار بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی چوار مانگی كۆتایی ئەمساڵ قبوڵ ناكات و كەمی دەكاتەوە.

لەگەڵ ئەوەش رونیكردۆتەوە كە پەرلەمان دژی قەرزكردن نییە، ئەمریكا و وڵاتانی كەنداویش قەرزدەكەن بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنان و ئەوەش كارێكی ئاساییە بەڵام ئێمە قەرزكردن بەبێ چاكسازی رەتدەكەینەوە چونكە ئەوە دەبێت هۆی داڕوخانی ئابوری.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×