جەلەولا..چەکدارانی داعش سێ کەس دەکوژن
  2020-10-21       520       

ئەمشەو چوارشەممە، چەکدارانی داعش لەسنوری ناحیەی جەلەولا پەلاماری گوندێکیان داوە، سێ کەسیان کوشتوە و کەسێکیان ڕفاندوە، بەوتەی بەرپرسێکی یەکێتی تا ئێستا تەقەکردن ماوەو ئەو کەسانەی کوژراون عەرەبی شیعەن.

ئاوێنە، ئەیاد محەمەد: بەرپرسی کۆمیتەی ئازادی یەکێتی لەخانەقین خالد دارا بە ئاوێنەی ڕاگەیاند"ئەمشەو چەکدارانی داعش لە 'جسر حەلوان' لەسنوری ناحیەی جەلەولا، سێ کەسیان کوشتوە کە عەرەبی شیعەن و کەسێکیشان ڕفاندوە."

وتیشی"ئەو کەسانەی کە کوژراون کەسانی ناودارن ئەگەری هەیە ئەو چەکدارانە هەر بۆ ئەوانە هاتبێتن بیانکوژن."

هێمای بۆ ئەوەش کرد"هێشتا شەڕەکە کۆتایی نەهاتوە، ئەمە زانیاری سەرەتاییە ئاماری کۆتایی نازانرێت."

"جسر حلوان" دەکەوێتە سنوری ناحیەی جەلەولای سەربەقەزای خانەقین لەپارێزگای دیالە کە بە بەدەست هێزە عێراقیەکانەوەیە.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×