لە سلێمانی پێنج توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-10-21       503       

تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە، پێنج توشبوی دیكەی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی شارەكە گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: بەپێی ئاماری رۆژانەی كۆرۆنا كە كەمێك لەمەوبەر لەلایەن د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ، 13 توشبوی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون و 13 توشبوش نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوە.

بەگوێرەی ئامارەكە، هەر ئەمڕۆ، پێنج توشبوی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی شارەكە گیانیان لەدەستداوە.

ئامارەكە ئەوەی خستۆتەڕو كە لە ئێستادا 207 توشبوی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی ماون.

بەگوێرەی ئامارەكەی تەندروستی سلێمانی تا ئێستا كۆی گشتی ئەوانەی پلازمایان بەخشیوە لەدوای چاكبونەوەیان لە نەخۆشییەكە، گەیشتۆتە یەك هەزارو 133 بەخشەر.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×