لە عێراق 47 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-10-22       549       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، سێ هەزارو 899 كەسی دیكە  توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون و 47 توشبوش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانی تۆماركراون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، كەمێك لەمەوبەر، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 20 هەزار و 197 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان سێ هەزارو 899 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 47 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو دو هەزارو 816 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.

بەگوێرەی بەیاننامەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا لەسەر ئاستی پارێزگاكانی عێراق، زۆرترین ژمارەی گیانیانلەدەستدان بە كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی تۆماركراوە كە هەشت حاڵەت بوەو دوای ئەویش پارێزگای دهۆك بە تۆماركردنی حەوت حاڵەتی گیانلەدەستدان دێت.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 442 هەزار و 164 كەس و لەوانە 10 هەزارو 465 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 371 هەزارو 826 كەسیان چاكبونەتەوەو 59 هەزارو 873 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 446 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×