ڕزگارکردنی پەنابەران لەدەریای ئیجە لەتورکیا
  2020-10-22       822       

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی رایگەیاند، لە دەریا ئیجە لە توركیا لەماوەی دو رۆژدا زیاتر لە 230 پەنابەر لەناو بەلەمی چوپدا ڕزگار کران کە لەوڵاتی یۆنانەوە دیپۆرتکراونەتەوە.

ئاوێنە،زریان محەمەد: هیوا خدر، ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا بە ئاوێنەی ڕاگەیاند"ڕێکەوتی ٢١/١٠/٢٠٢٠ لە دو کاتی جیاوازدا لە هەریەک لە ناوچەکانی (داتشا و مەڕمەڕیس)، ١٩٧ پەنابەر لەناو حەوت بەلەمی چوپی فریاگوزاریدا لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری تورکیاوە لەدەریای ئیجەدا ڕزگارکران کە ئەم پەنابەرانە پێشتر دوای گەیشتنیان بە کەنارە دەریاییەکانی یۆنان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری یۆنانەوە دیپۆرت کرابونەوە."

راشیگەیاند"بەرە بەیانی ئەمڕۆش ڕێکەوتی ٢٢/١٠/٢٠٢٠ لەناوچەی بۆدروم هەر سەر بە شاری مۆغەڵا، ٣٥ پەنابەری تر دوای دیپۆرتکردنەوەیان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریای یۆنانەوە بۆ سنوری دەریایی تورکیا لەبەلەمێکی چوپدا ڕزگارکران."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×