ئاوێنە زانیاری لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانە بڵاودەکاتەوە کە بەنایاسایی هێنراونەتە ناو سلێمانی
  2020-10-23       1385       

ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل بەقاچاغ هاوردەکراون بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەنامەیەکیان هەبێت مامەڵەیان پێوەدەکرێت.

ئاوێنە، زریان محەمەد:

فەرەیدون عومەر، بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی سلێمانی بە ئاوێنەی ڕاگەیاند"هەمو ئەو ئۆتۆمبێلانە نایاسایین بەژمارەی ساختە هەژمار دەکرێن و فەرمانی دەست بەسەرداگرتنیان بۆ دەرچوە."

راشیگەیاند" ژمارەیەکی زۆر لەو ئۆتۆمبێلانە دەستیان بەسەردا گیراوە تا ئێستا بەردەوامین لە گرتنیان هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش ئاگادارکراونەتەوە ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە دەستی بەسەردا بگیرێت."

ئاماژەی بەوەشدا هەر کەسێک لەو جۆرە ئۆتۆمبێلەی پێبێت بە ئۆتۆمبێلی نایاسی هەژمار دەکرێت و تابلۆکەشی بە تەزویر هەژمار دەکرێت.

لەبارەی ئەوەی ئایا ئەو ئۆتۆمبێلانە بڕیاریان بۆ دەردەکرێت ژمارەیان پێبدرێت بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی وتی"ئەوەیان نازانم لەئێستادا هیچ نیە بەس نازاندرێت لەڕۆژانی تردا چی دەبێت."

لەئێستادا ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێلی بێ مەنەفێست کە هیچ زانیارئەکیان نیە لەناو پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل کڕین و فرۆشیان پێوە دەکرێت هاتوچۆش مۆڵەتی هاتوچۆکردنیان پێ نادات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×