توركیا دەڵێت: ئەندامێكی پەكەكەیان لە باكوری عێراق بە "هاوكاری ئاسایش" دەستگیركردوە
  2020-10-23       1843       

ئاژانسی رەسمی هەواڵی توركیا رایگەیاند، ئەندامێكی پەكەكە لە ئۆپەراسیۆنێكی دەزگای میتدا بە هاوكاری "ئاسایش" لە باكوری عێراق دەستگیركراوەو گوازراوەتەوە بۆ توركیا.

ئاوێنە: ئاژانسی هەواڵی رەسمی ئەنادۆڵۆ، ئەمڕۆ هەینی، بڵاویكردۆتەوە" تەکینەر کە ناوە نهێنییەکەی ''فەرهات بۆتان''ە و یەکێکە لە ئەنجامدەرانی هێرشەکەی ساڵی ٢٠١٦ی ... پەکەکە کە بە بۆمب کرایە سەر ئەو پاسەی سەربازانی هەڵگرتبو کە مۆڵەتی چون بۆ بازاڕیان وەرگرتبو، لە ئۆپەراسیۆنێکی میتدا کە بە هاریکاری ئاسایش بەڕێوەچو لە باکووی عێراق، دەستگیرکرا."

ئەوەشی خستۆتەڕو"فەرهات تەکینەر کە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرابو، دوای دەستگیرکردنی گوازرایەوە بۆ تورکیا."

لەو هێرشەدا كە ئەنادۆڵۆ باسی كردوە، ١٥ سەربازی توركیا كوژرابون و ٥٤ی دیکەش بریندارببون.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×